ئاب 17, 2025 22:12 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە ٤٧ کەس شەهید و ٢٢٦ کەسیش بریندار بوون.

لە بنکەکانی دابەشکردنی یارمەتیشدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ کەس شەهید و ١٣٢ کەس بریندار بوون، هەروەها  ژماری فەلەستینییەکانیش کە لەم بنکانەدا شەهید بوونە هەڵکشاوە بۆ ١٩٣٨ کەس ، ژماری بریندارانی ئەم بنکانەیش گەیشتۆتە ١٤٤٢٠ کەس. هاوکات بەرپرسی نەخۆشخانەی ناسری غەززە ڕایگەیاندووە لە ڕۆژی رابردووە تا ئێستا ٣٥ کەس بە هۆی تووشبوون بە بەدخۆراکی تووند گوێزراونەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە. بە گشتی بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا، ٦١ هەزار و ٩٤٤ کەس شەهید بوونە.

سەرپەیڤ