کوژرانی حەوت داعشی لە ڕۆژھەڵاتی عێراق
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی کوژرانی خەوت تیرۆریستی داعشی کرد لە ھەڵمەتی ئاسمانی بۆ سەر تەکفیرییەکان لە ناحیەی قەرەتەپەی پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سومریەنیوز، لە بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق دا ھاتووە: کۆپتەرەکانی سوپای عێراق دوای گەمارۆدانی داعشییەکان لە لایەن ھێزەکانی عێراقەوە لە ناوچەی خەلاویەی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە، کردنیانە ئامانج.
ھەر لەم کاتەدا کاربەدەستێکی ئاسایشتی لە پارێزگای دیالەی ڕۆژھەڵاتی عێراق ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوەکانی داعش بۆ سەر گردوپەڕی شاری میقدادیە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دیالە شەھید بوونی ئەندامی حەشدی شەعبی و بریندار بوونی یەک کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.
ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە چەند ڕۆژ لەمەبەرەوە ھەڵمەتێکی بەربڵاویان لە پارێزگای سەر سنووری دیالە بۆ ڕاکاڵینی دەست و پێوەندەکانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش دەست پێ کردووە.