بەزھەم ساڵح : پاکتاوکردنی عێراق لە داعش ئەرکی سەر شانە
نوسینگەی سەرۆکی عێراق لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییانەی تاقمی تیرۆریستیی داعش رایگەیاند : راوەدوونانی پاشماوەکانی ئەم تاقمە و پاکتاوکردنی خاکی ئەم وڵاتە لە پاشماوەکانی و پاراستنی دەسکەوتەکان لە دژی تیرۆریسم ئەرکی سەر شانە .
نووسینگەی بەرھەم ساڵح ئێوارەی شەممە لە راگێندراوێکدا رایگەیاند : کێشەکانی بەردەم عێراق پێویستیی بە یەکدەنگیی زیاتر و یەکڕیزیی ھەموو ھێزە نیشتمانیەکان و خێرایی لە پێکھێنانی حکومەتێکی بە توانا بۆ وەئەستۆگرتنی بەرپرسایەتی ھەیە بە مەبەستی پاسەوانی کردنی سەقام و ئاسایش و سەروەریی عێراق و ھێواکانی شارومەندانی عێراقی بۆ سودوەرگرتن لە ژیانێکی سەرفرازو ئازاد .
تیرۆریستانی داعش سەر لەبەیانیی شەممە لە ناوچەی مەکشیفیە و بەلەد لە باشووری تکریت و باکووری سامەڕا لە پارێزگەی سەلاحەدین ھەڵیانکوتایە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە ئەنجامدا دە کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەھید و 4 کەسیش بریندار بوون .
ژمارێک لە تیرۆریستانیش کوژران یان بریندار بوون .