وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکی کاری لەپێشینەی دەوڵەتی تازەی عێزاق
ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق وەدەرنرانی لەشکریانی ئەمریکیی وەک کاری لەپێشینەی دەوڵەتی تازەی عێزاق ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قاتیع ڕکابی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق ڕۆزی سێ شەممە ڕایگەیاند: ڕاپەڕێندرانی پەسەند کراوەی پەرلەمان سەبارەت بە وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی لە عێراق لە سەرووی بەرنامەکان و کاری لەپێشینەی دەوڵەتی «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیە.
ڕکابی وتیشی: کازمی خشتەی زەمەنیی وەدەرنانی ھێزەکانی بیانی لە عێراقی ئامادە کردووەو وردیاتەکەی بە ئاگاداریی خەڵک دەگەیەنێت. دوابەدوای تیرۆری ناجوامێرانەی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.
.ھەواڵێکی تر ھەر لە عێراقەوە دەربڕی ئەوەیە کە سوپای عێراق ھۆکارێکی دڕندەکارییەکەی «سپایکەر» لە پارێزگای سەلاحەددینی قۆڵبەست کردووە. تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دوای زاڵ بوون بە سەر بنکەی سپایکەر لە شاری تەکریتی سەربە پارێزگای سەلاحەددین، لەھەنگاوێکی دڕندانەدا ھەزاروحەوتسەد لەشکریی عێراقییان قەڵاچۆکرد.