وتووێژی نێوان باڵوێزی ئێران و وەزیری پلانداڕشتنی عێراق لە بارەی پێوەندیی دوو وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381775-وتووێژی_نێوان_باڵوێزی_ئێران_و_وەزیری_پلانداڕشتنی_عێراق_لە_بارەی_پێوەندیی_دوو_وڵات
باڵوێزی ئێران و وەزیری پلاندانانی عێراق لە بارەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێری تیجاری و فێرکاری و پلانداڕشتن بۆ ناردنی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکانی دوو وڵات وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 16:59 Asia/Tehran
  • وتووێژی نێوان باڵوێزی ئێران و وەزیری پلانداڕشتنی عێراق لە بارەی پێوەندیی دوو وڵات

باڵوێزی ئێران و وەزیری پلاندانانی عێراق لە بارەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵووێری تیجاری و فێرکاری و پلانداڕشتن بۆ ناردنی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکانی دوو وڵات وتووێژیان کرد .

خالید بیتاڵ وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە چاوپێکەوتنی ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا ، رێزی گرت لە داکۆکیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارە جیاجیاکداندا و جەختی کردەوە حکومەتی عێراق بە دوای بەرزکردنەوەی ئاستی ھاریکاریی نێوان دوو وڵاتە . 

دوو لایەن سەبارەت بە پرس و بابەتی جیاجیا لەوان ھاریکاریی نێوان دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا و بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵووێری تیجاری و بەدیھێنانی ھاوسەنگیی لە ھاوردە و ھەناردەی نێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد . 

ھاریکاریی لە بواری وزە ، ھاسانکاریی لە ئەنجامدانی قۆناغەکانی پشکنینی کاڵاکان و خواردەمەنی بۆ گواستنەوەی لە کاتی خۆیدا لە دەروازە سنووریەکان ، بەرزکردنەوەی ھاریکاریی لە بواری زانستیی و توێژینەوەیی و ھەروەھا رێکخستنی ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئێرانی و عێراقیی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی دوو وڵات لە بابەتەکانی دیکەی ئەم دیدارە بوون .