ته‌مووز 25, 2020 14:59 Asia/Tehran
  • بڵاوه‌پێکردنی هێزی سه‌ربازیی عیراق له‌ 14 ده‌روازه‌ی سنوریی

هێزه‌‌ سه‌ربازییه‌کانی عیراق‌ له‌ 14 ده‌روازه‌ی‌ سنوریی‌ بڵاوه‌یان پێکراوه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا ئه‌و ده‌روازانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ سوپادان.

ە پێی هاواڵێکی وێستگەنیوز، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی‌ عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ مسته‌فا کازمی‌، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کان، هێزی‌ ئه‌منی‌ بۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌کان ته‌رخانکرا که‌ ژماره‌یان به‌پێی‌ سروشتی‌ ده‌روازه‌که‌ و کاره‌کانی‌ ده‌بێت".

وتیشی‌: "به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌منی‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌کان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ سوپای‌ عیراق تا یاسا جێبه‌جێ‌ بکه‌ن و رێگری‌ له‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و به‌فیڕۆدانی‌ داهاتی‌ گشتی‌ بکه‌ن".

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌کانی‌ عیراق ده‌شڵێت که‌ که‌ له‌ ئێستادا هێزی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ده‌روازه‌ ده‌ریاییه‌کانی‌ (ئوم قه‌سری‌ باکور، ئوم قه‌سری‌ باشور، ئوم قه‌سری‌ ناوه‌ڕاست و خۆر ئه‌لزوبێر) و ده‌روازه‌ زه‌مینییه‌کانی‌ (شه‌لەمچه‌، به‌دره‌، مونزەریه‌، سه‌فوان، قائیم، تریبیل، شیب، زرباتیه‌، ئه‌بوفلوس و عه‌رعه‌ر) بڵاوه‌یان پێکراوه‌.

به‌وشێوه‌یه‌ش 10 ده‌روازه‌ی‌ زه‌مینی‌ و 4 ده‌روازه‌ی‌ ده‌ریایی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ سوپای‌ عیراقدان و پارێزراون و هێزه‌کانیش سه‌رپشک کراون و ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسایی ته‌واویان پێدراوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێکی‌ زیاده‌ڕه‌وی‌ له‌ هه‌ر لایه‌نێکه‌وه‌ بێت.

سەرپەیڤ