ئایەتوڵڵا سیستانی خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو
ئاب 06, 2020 13:55 Asia/Tehran
ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو.
ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لەم بەیاننامەیەدا داوای لە بڕواداران و تەواوی ئەویندارانی کاری خێرومەندانە کرد کە لەم ھەل و مەرجە دژوارەدا لەگەڵ جەماوەری لوبناندا ھاودەردی بکەن.
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لە یەکێک لە ھەمارەکانی کەرەستەی سووتێنەر ھەڵکەوتوو لە بەندەری بەیرووت، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی دا کە کۆمەڵێکی زۆر کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
بە پێی دوایین ڕێژەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ھەتا ئێستا ٧٣ کەس لەم ڕووداوەدا کوژراون و زیاتر لە سێ ھەزارو ٧٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.