کازمی: ماوەی بەکار ھێنرانی خاکی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ نادەین
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ماوەی ئەوە نادەین کە لە خاکی ئەم وڵاتە بۆ پەلاماردانی دراوسێکتنمان کەڵک وەربگیردرێت.
«موستەفا کازمی» کە بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆشکی سپی سەردانی واشێنگتۆنی کردووە، ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە ئێستادا خەریکی ململانێی ھەڵبژاردنە دیدارو وتووێژی کرد.
ناوبراو لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆژی ڕابردوو گرێبەستی جۆربەجۆرمان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی دا بە بایی زیاتر لە دە ملیارد دۆلار واژۆ کرد، وتیشی: دەرکەکانی عێراق بۆ داھاتوویەکی باشتر لە ڕووی بازرگان و سەرمایەدانەرانی ئەمریکی لە سەر پشتە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی : ویلایەتە یەکگرتووەکان لە خەباتی دژی داعش و ڕوخاندنی سەددام یارمەتیی داین، ھەنگاوی ھاوبەشی زۆر لە بواری ئابووری دا لە نێوان عێراق و ئەمریکادا ھەیە کە بۆ داھاتووی عێراق و خەڵکەکەی گرینگە.
کازمی ھێرشی تورکیای بە شێوەیەکی ڕەھا بە قەبووڵ نەکراو زانی و وتیشی: یاسای بنەڕەتیی عێراقیش ماوەی ئەوە نادات کە پەلاماری ھیچکام لە دراوسێکانی بدات. ئێمە خەریکی وتووێژین لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوەی ئەم گرفتە چارەسەر کەین و بەھیواین دراوسێ تورکەکەشمان لە ھەل و مەرجی عێراق تێ بگات.
ناوبراو جەختیشی کرد: یاسای بنەڕەتیی عێراق متوەی ئەوە نادات خاکی ئەم وڵاتە بۆ پەلاماردانی ھیچکام لە دراوسێکان بەکار بھێندرێت.