بەشداریی دەیان ھەزار چەکداری عێراقی لە دابین کردنی ئاسایشتی تازیەدارانی عاشورای حسەینی
ئاب 26, 2020 14:48 Asia/Tehran
سەرۆک پۆلیسی کەربەلا باسی بەشداریی ٣٠ ھەزار چەکداری عێراقیی کردووە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی زیارەتکارانی ڕێ و ڕەسمی عاشورای حسەینی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەخبارولعێراق،«ئەحمەد زوینی» سەرۆک پۆلیسی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند:ھێزەکانی وەزارەتی نێوخۆو بەرەڤانیش لە دابین کردنی ئاسایشتی تازیەدارانی عاشورای حسەینی دا ھاوکاریی پۆلیسی ئەم پارێزگایە دەکەن.
«ماجید مالیکی» ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاریی کەربەلای پیرۆزیش باسی خۆشکرانی ھەموو بەستێنێکی بۆ بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری لە ڕۆژی عاشورادا کردووەو وتوویەتی: ھەموو شتێک لەژێر چاودێری دایەو ھیچ نیگەرانییەکمان لە ڕووی پێدزەی تیرۆریستانەوە نییە.
ڕۆژی شەممە نۆھەمی موحەڕڕەمولحەرام و ڕۆژی یەکەشەممە دەھەمی موحەڕڕەمولحەرامی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٩و٣٠ی ئوتی ٢٠٢٠ ڕۆژانی تاسوعاو عاشورای حسەینییە.