ئاب 29, 2020 19:05 Asia/Tehran
  • پێشنیاری یەکێک لە فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی ئێراق بە حکومەت لە هەمبەر پەلامارەکانی تورکیا

فڕاکسیۆنی سادقوون لە پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند سێ کار هەیە کە حکومەتی بەغدا دەتوانێ لە وڵام بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەو وڵاتە بەکاریان بێنێ .

 

فازڵ  ئەلفەتلاوی لە ڕێبەرانی سادقوون لەو بارەوە  وتی کە حکومەتی بەغدا دەبێ  بۆ ڕاگرتنی  پەلامارەکانی تورکیا سێ کردەوە  بریتی  لە  ڕاگرتنی  بازرگانی ، سکاڵا بەرزکردنەوە لای ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان و دەرکردنی  باڵوێزی تورکیا لە ئێراق  ، لێبڕاوانە  ئەنجام بدات  .

ئەو  ئەندامەی پەرلەمانی ئێراق وتی حکومەتی بەغدا  لە هەمبەر پەلامارەکانی تورکیا  دەبێ ڕێکارگەلی  دیپلوماتیک و ئابووری دژی ئانکارا  دەکاربێنێ.

ئەلفەتلاوی وتیشی درێژەی پەلامارەکانی  تورکیا بۆ سەر خاکی ئێراق پشێلکرانی جیدی  دەسەڵاتداریەتی   ئەو وڵاتەیە و دەبێ  حکومەت و پەرلەمان لە هەمبەریدا کاردانەوە ی جیدی  پیشان بدەن .

تورکیا لە هاوینی  ڕابردووەوە پەلاماری  بەربڵاوی  لە زەوی و ئاسمانەوە لە باکووری ئێراق بە بیانووی  سەرکوت کردنی ئەندامانی پەکەکە دەس پێکردووە. 

ئەو پەلامارانە  تا ئێستا بووەتە هۆی  لەناو چوونی  بەشێکی  سەرەکی لە ژێرخانەکانی  هەرێمی کوردستان و کوژران و بریندار بوونی  ژومارێکی زۆر  لە دانیشتوانی ئەو ناوچە .

سەرپەیڤ