ئه‌یلوول 10, 2020 07:08 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە کەم کرانەوەی ژمارەی لەشکریانی ئەمریکی

نوێنەری ھاوپەبمانیی فەتح لە رپەرلەمانی عێراق کشانەوەی رکۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقی لە ئاراستەی ئامانجەکانی بانگەوازی ھەڵبژاردنی ترەمپ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم ،« کەریم عەلیوی» نوێنەری ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند: بە سەرنجدانی پەسەندکراوەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی بیانی لەم وڵاتە، چوونەدەرەوەی لەشکریانی ئەمریکی دەبێ تۆکمەوتەواو بێت نەک ئەوەی کە تەنیا بەشێکیان بڕۆنە دەرەوە.

نوێنەرەکەی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتیشی: دۆناڵدترەمپ جاروبار باسی کشانەوەی بەشێک لە ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق دەکات کە ئەوەش بۆ ئامانجی ھەڵبژاردنە.

عەلیوی پێشی داگرت: ترەمپ بە نیازی مانەوەی درێژماوەیە لە عێراق دا بۆ ئەوەی گەڵاڵەکانی لە ناوچەکەدا ڕاپەڕێنێ.

«ژنراڵ کێنس مەکێنزی» فەرماندەری بنکەی سەرکردایەتیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ناسراو بە «سەنتکام» ڕۆژی چوارشەممە باسی بڕیاری واشێنگتۆنی کرد بۆ کەم کردنەوەی لەشکریانی خۆی لە عێراق لە پێنج ھەزارو دووسەدکەسەوە بۆ سێ ھەزار کەس.

 

سەرپەیڤ