عێراق ١٣٣ ملیارد دۆلار قەرزی دەرەکیی لەسەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386252-عێراق_١٣٣_ملیارد_دۆلار_قەرزی_دەرەکیی_لەسەرە
وەزیری دارایی عێراق باسی ڕادەست کردنی بەرنووسی سەرەتایی پرۆژەیاسای چاکسازیی ئابووریی ئەم وڵاتەی کرد بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 10, 2020 02:38 Asia/Tehran
  • عێراق ١٣٣ ملیارد دۆلار قەرزی دەرەکیی لەسەرە

وەزیری دارایی عێراق باسی ڕادەست کردنی بەرنووسی سەرەتایی پرۆژەیاسای چاکسازیی ئابووریی ئەم وڵاتەی کرد بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ھەتا کۆتایی ئەم مانگە زایینییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «میدێڵ ئیست نیوز»، « عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی» وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وڵاتەکەی ١٣٣ ملیارد دۆلار قەرزی دەرەکیی لەسەرە، وتیشی: دەوڵەت بەرەوڕووی کورتھێنانی بوجەیە و ناچارە وامی نێوخۆیی و دەرەوەیی وەربگرێت.

بەرلەمە بڕیار وا بوو دەوڵەتی «مستەفا کازمی» لە ماوەی سێ مانگ دوای دەست پێ بوونی ئەرکەکانی پرۆژەیاسای چاکسازیی ئابووریی ئاراستەی پەرلەمان بکات.

گرفتی ئابووریی گرینگترین تەنگژەی بەردەم عێراق و لەو ھۆکارە سەرەکیانەی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانی بەردەوامی جەماوەری دژی دەوڵەتە.