کازمی چاودێریی راسته‌وخۆی دۆسیه‌ی رفاندنی چالاکوانێک ده‌کات
«یه‌حیا ره‌سوڵ» وته‌بێژی سەرکردایەتیی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ڕۆژی دوشه‌ممه رایگه‌یاند:سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌گرنگیه‌وه له‌دۆسیه‌ی ڕفاندنەکان ده‌روانێت و خۆی راسته‌وخۆ چاودێریی پرسەکە دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە،«یه‌حیا ره‌سوڵ»وته‌بێژی سەرکردایەتیی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا جەختی کرد: «مسته‌فا کازمی» دۆسیه‌ی رفێندراوه‌کانی لەلا گرینگەو به‌به‌رده‌وامی چاودێری وردی کاره‌کان ده‌کات بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نوسی رفێندراوان، به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی رفاندنی «سه‌جاد عێراقی» چالاکوانی خۆپیشاندانه‌کان که له‌پارێزگای زیقاڕ رفێندراوه.
«یه‌حیا ره‌سوڵ» باسی له‌وه‌ش کرد کە، ئۆپراسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ک و لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچون بۆ راده‌ستکردنی داواکراوه‌کان به‌دادگا به‌رده‌وامه و ئۆپراسیۆنه‌که سه‌رجه‌م ناوچه‌کانیش ده‌گرێته‌وه.
جێگای ئاماژەیە شه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی له پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له مەیدانی «حبوبی» له‌رێگه‌ی چه‌کی جۆری بێده‌نگه‌وه، هێرشێان کردووه‌ته سه‌ر سێ چالاکوان، له‌ئه‌نجامیشدا دو چالاکوانیان بریندارکردووه و چالاکوانی سێھەمیشیان ڕفاندووه.