یه‌حیا ڕه‌سوڵ: سەرەداوی گرنگمان لەبارەی ئەنجامدەرانى هێرشە مووشەکییەکان دەستکەوتووه
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وتەبێژى فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگه‌یاند، سەرەداوی گرنگیان لەبارەی ئەنجامدەرانى هێرشە مووشەکییەکانى ناوچه‌ى سه‌وز دەستکەوتووه.
بە پێی هەواڵێکی میدیای شارپرێس ، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ له لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگەیاند: "کارکردن لەچوارچێوەی پلانی هەواڵگری ورد بەردەوامە و بەهۆیەوە گەیشتوون بە سەرەداوی گرنگ دەربارەی هێرشە مووشەکییەکان".
باسی له‌وه‌شکرد: "لیژنەکانی لێکۆڵینەوە کە بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکهێنراوە، ئامانج لێی گەیشتن بووە بەو کەسانەی مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد و هاوڵاتییان دەکەن".
جەختیشکردهوه: پڕۆسەکانى سەپاندنى یاسا، شکۆى دەوڵەت و کۆنترۆڵکردنى چەک له ده‌ره‌وه‌ى یاسا بەردەوامن و نەوەستاون، تا ئه‌و کاته‌ی کێشه‌ی ناکۆکی خێڵه‌کان ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هۆزه ڕه‌سه‌نه‌کانی عێراق.
سه‌باره‌ت به ناوچه جێناکۆکه‌کانیش، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وتی، "هه‌ندێک ناوچه هه‌ن که هێشتا چۆڵن، که ئه‌و ناوچانه‌ن له‌نێوان هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنوری هه‌رێم و هێزه ئه‌منیه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵن".
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد: له نێوان بۆشاییه‌کاندا چه‌کدارانی رێکخراوی داعش بونیان هه‌یه، له‌ناوبردنیشیان پێویستی به کاری تایبه‌ت و پێشکه‌تو هه‌یه، لیژنه هاوبه‌شه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدڕاڵی، که به سه‌رکردایه‌تی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێن، کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و هه‌موو بۆشاییانه پڕبکه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌کانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ رایگه‌یاند، "له داهاتودا، له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌منی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌درێت، بۆ گه‌ڕان به و ناوچانه‌دا و ڕێگه به بوونی پاشماوه‌ی چه‌کدارانی داعش نادرێت جموجۆڵ بکه‌ن".