وشداری نوێنەری کوردی پەرلەمانی ئێراق سەبارەت بە پیلانی تورکیا بۆ دەسڕاگەیشتن بە کەرکووک و نەینەوا
ئەندامێکی فڕاکسیونی یەکێتی نیشتمانی لە پەرڵەمانی ئێراق وشداری دا تورکیا بۆ دەسڕاگەیشتن بە پارێزگاکانی نەینەوا وکەرکووک هەوڵ ئەدات و ئوپڕاسیونی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی دهوک و سلێمانی هەوڵ بۆ دەسڕاگەیشتن بەو ئامانجانەیە .
ڕێزان شێخ دلێر لە وتووێژێکی تەلەفیزیونیدا وتی : ئاواتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەروک کۆماری تورکیا لە بواری بووژاندنەوەی ئیمپراتوریەتی عوسمانی پرسێکی نوێ یان سەیر نیە .
شێخ دلێر وتیشی ئەو شتەی وا لە پارێزگاکانی سنوری هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا لە ئارادایە باشترین هۆیە بۆهەوڵی تورکیا بۆ گەیشتن بە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و هەرێمی کوردستان .
ئەو نوێنەرەی یەکێتی نیشتمانی لە پارلەمانی ئێراق وتیشی :مومکینە دەوڵەتی فیدڕاڵی ئێراق ڕازی بێت لە گەڵ هێزەکانی تورکیا لە بواری ئوپڕاسیونی سەربازی لە ناوچە سنووریەکان و بەرەنگار بوونەوەی تورکیا لە سنوورەکان بەرپرسایەتی هەرێمی کوردستان نیە بەڵکوودەوڵەتی فیدڕاڵ لەو بوارەدا بەرپرسە . ڕێزان شێخ دلێر وەبیریشی هێنایەوە : حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە دەوڵەتی فیدڕال کردووە هێزەکانی ئەرتەشی ئێراق بو وەدەرنانی هێزەکانی تورکیا کە لە چەند بەشێکی خاکی ئێراق ئامادەن ؛ ڕەوانە بکات .