فاڵح فەیاز: حەشدی شەعبی پاڵپشت و پارێزەری خاکی عێراقە
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەی وەک پاڵپشت و پارێزەری خاکی عێراق ناساند.
«فاڵح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق شەوس چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری کەربەلا وتی: زیارەتی ئەربەعین بووەتە ھۆی ھاوپشتیی خەڵکی عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەم ھێزە جەماوەرییە لە ھەموو کات و ساتێکدا پاڵپشتیی خەڵک دەکات.
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وتیشی: ھێزەکانی حەشدی شەعبی خزمەتگوزاری گەلی عێراقەو پشتیوان و پارێزەری خاکی ئەم وڵاتەیە.
فاڵح فەیاز پێشی داگرت: ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق سەرباری ئەو گرفتانەی بەردەم کە لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرچاوە دەگرن، ئاسایشتی ھەمەلایەنەی ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسەینی(ع)یان دابین کردووە.
ڕێ و ڕەسمی ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی(ع) ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆ نا و نیگەرانیی کاربەدەستانی عێراقی لە پەرەسەندنی زیاتری ئەم نەخۆشییە، تەنیا بە ئامادە بوونی زیارەتکارانی عێراقی و بەبێ بەشداریی زیارەتکارانی بیانی بەڕێوە دەچێت.