رێککەوتنی تاران و بەغدا لەسەر ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i387736-رێککەوتنی_تاران_و_بەغدا_لەسەر_ئازادکردنی_سەرچاوە_داراییەکانی_ئێران
ھەردوو سەرۆکی بانکە ناوەندیەکانی ئێران و عێراق و سەرۆکی بانکی بازرگانیی ئەم وڵاتە لەسەر ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێککەوتن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 17:07 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی تاران و بەغدا لەسەر ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران

ھەردوو سەرۆکی بانکە ناوەندیەکانی ئێران و عێراق و سەرۆکی بانکی بازرگانیی ئەم وڵاتە لەسەر ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێککەوتن .

ناسر ھیممەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران رۆژی دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنادا لە بارەی ئەنجامی دانوستانەکانی لە گەڵ کاربەدەستانی عێراقی گوتی :  کۆبوونەوەی ھاوبەشی سێ قۆڵیی نێوان سەرۆکانی بانکە ناوەندیەکانی ئێران وعێراق و سەرۆکی بانکی بازرگانیی ئەم وڵاتە ئازادکرانی سەرچاوە داراییەکانی ئێرانی لێکەوتەوە بە ئامانجی کڕینی کاڵا بنەڕەتیەکان بۆ وڵات . 

ھیمەتی کۆبوونەوە لە گەڵ مستەفا غالب مەخیف سەرۆکی بانکی ناوەندیی و سالم جەواد عەبدولھادی چەڵەبی سەرۆکی بانکی بازرگانیی عێراقی لەم بارەوە بە گرنگ لێکدایەوە و گوتیشی : لەو کۆبوونەوەدا لە بارەی ئاڵووێری تیجاری بە تێر و تەسەلی وتووێژ کرا . 

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران لە سەردانی ئەمڕۆ دوشەممەی بۆ بەغدا چاوشی کەوت بە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عێراق .