تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • جەختی فاڵح فەیاز لە سەر بەردەوامیی ڕۆڵی حەشدی شەعبی لەمەڕ پاراستنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی عێراق

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە سەر بەردەوام کرانی داکۆکیی ئەم ڕێکخراوەیە لە گەلی عێراق و پاراستنی دەستەڵات و سەروەریی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی مەعلومە «فالح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ئەم تاقمە خۆڕاگرە لە تەواوی دژوارییەکاندا لە تەنیشتی گەلی عێراق دا بووەو لەمەولاش ھەر بە ھەمان شێوە ڕۆڵ دەگێڕێت.

فەیاز بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێ و ڕەسمس ئەربەعینی حسەینیی ئەمساڵ، ھاوپشتیی نێوان گەلی عێراق و  حەشدیی شەعبیی پەرە پێ دا، وتیشی: ئەم ڕێکخراوەیە وەکو یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی سەروەریی خاک و دەسنەڵاتی عێراق ھەروا لە سەر ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.

ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ١٣ی ژوئەنی ٢٠١٤ فەتوای پێکھاتنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقی دەرکرد.

سەرپەیڤ