ھێرشی کۆمەڵێک لە پەرلەمانتاران بۆ سەر ھۆشیار زێباری
ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک لە پەرلەمانتاران لە بەر ھەڵوێستە نەرێنیەکانی لە ھەمبەر ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر ھۆشیار زێباری.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، له‌کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتارانی شێعە هێرشیانکرده سه‌ر «هۆشیار زێباری» لهبهرتۆمهتبار کردنی حه‌شدی شه‌عبی بە ھێرشەکەی سەر ھەولێر. لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی پەرلەمانتارانی شێعە چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی پارتیش وه‌ڵامیان دانەوە لە ئەنجام دا پشێوی کەوتەنێو پەرلەمانەوە.
وەک باسی دەکرێت له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، به‌شێکی زۆر له په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت شیعه‌کان دژ به‌هۆشیار زێباری و وته‌کانی له‌باره‌ی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ستانه‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی پارتی وه‌ڵامیان دانه‌وه، پاش چه‌ند خوله‌کێکیش له‌دروستبونی پشێوی، کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کۆتاییهات.
شەوی ٣٠ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ شه‌ش موشه‌ک له ده‌ره‌وه‌ى سنورى پارێزگای هه‌ولێر ئاڕاسته‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى ئەم شارەکراو دوای ئەو روداوەش هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکرات رایگەیاند، ئاڕاستەکردنی ئەو ژمارە موشەکە هەوڵێکی دیکەیە بۆ ئاڵۆزکردنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێرشەکە لەلایەن هەرئەو گروپە چەکدارانەوە ئەنجام دراوە، کە ئاڵۆزیان لەشاری بەغدا دروست کردووە و هێرشیانکردووەتەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق.