تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • داخوازیی نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەوانەی وا سوکایەتی بە حەشدی شەعبی دەکەن

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد کە لەگەڵ ئەو تاقمە سیاسیانەو یان ئەو کەسانەی سوک لە بارەی حەشدی شەعبییەوە قسە دەکەن، بە توندی بجوڵێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی «بەغدا ئەلیەوم» « مەنسور بەعیجی» نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای داخوازی لە دەوڵەتی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەوانەی وا سوکایەتی بە حەشدی شەعبی دەکەن، وتیشی: پەرلەمان دەبێ ھەڵوێستێکی لێبڕاوانە لە بەرامبەر قسەکانی ئەم دواییەی «ھۆشیار زێباری» دژی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی بگرێتە بەر.

«ھۆشیار زێباری» وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی عێراق و ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەم دواییەدا لە وتەگەلێکدا بانگەشەی کرد،  ھێرشی موشەکی بۆ سەر فڕگەی ھەولێر لە بەر ئەوەیە کە تاقمە خۆڕاگرەکان لایان وایە ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی نزیکی ھەیە و ھەر لە بەر ئەمە ھەولێر دەکەنە ئامانج، واتە ھەر ئەو کارەی کە پێشتر تاقمی تیرۆریستی داعش دەیکرد.

سەرپەیڤ