کازمی : دەستدرێژکاران سزا ئەدرێن
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەیان بەدوژمنکردنی براکانی بۆ ئامانجی سیاسی تێپەڕاندوە و ناگەڕێنەوە بۆ ململانێی مەزهەبی، جەختیش دەکاتەوە کە هێرشکردنەسەر بارەگای پارتی لە بەغدا رەفتارێکی رەتکراوەیەوە و " دەستدرێژیکاران سزادەدەین".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، "گەڕانەوە بۆ پێکدادانی تایفی بوونی نییە و بەدوژمنکردنی براکان بۆ ئامانجی سیاسی لەو قۆناغانەن کە پێکەوە بەجێمان هێشتون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "تاوانەکەی بەلەد" و هەروەها دەستدرێژیکردنە سەر بارەگای PDK ڕەتکراوەیە و دژی دەستدرێژییەکانی سەر عێراقییەکان دەوەستینەوە؛ هەندێ تێوەگلاومان دەستیگرکرد، بەدوای ئەوانیتریشەوەین".
بەیانی دوێنی شەممە خۆپیشاندانی کەسانی ناڕازی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ناڕەزاییان دەربڕی و بارەگاکەشیان سوتاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبوو، حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری ئەنجامداوە.