ناوەندی هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کراوەتەوە
وتەبێژی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە یەکەم ناوەندەکانی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئەرکانی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو لێژنەیە یەکەم ناوەندی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە بەغدا و هەولێر کردووەتەوە و ئەو ناوەندە تا کۆتایی ئەم مانگەی زایینیش چالاکی خۆی دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی کە ئەو ناوەندە هاوبەشە لە یەکەم هەڵمەتی خۆیاندا پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و کێشەی ئاسایش لە پارێزگای دیالە تاوتوێ دەکات.
خەفاجی گوتیشی حکومەت فەرمانی دەسپێکی بەڕێوە چوونی ڕێککەوتننامەی شەنگالی داوە و ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و ئەرکانی ئۆپراسیۆنی ئەو پارێزگایە و قایمەقامی شەنگال و بەرپرسانی هەرێم بەستێنی پێویستیان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانەوە بۆ شەنگال خۆش کردووە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش هەوڵەکانی لەو بارەوە دەست پێکردووە.
ناوبراو جەختی کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەڕێوە بردنی ئەو ڕێککەوتننامە گیراوەتە بەر کە بە پێی ئەوە پۆلیسی ناوچەیی بەرپرسیارەتی ئاسایشی شەنگال دەگرێتە ئەستۆ و سوپاش لە سنوورەکانی ناوچەکە جێگیر دەبن و بەس ئاڵای عێراق لە شەنگال هەڵدەکرێت.
خەفاجی ڕاشیگەیاند کە قامیمەقامی شەنگال لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەوە هەڵدەبژێردرێت.