خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکردەوە
لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشوری عیراق، ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغداو باشووری عێراق دەستیپێکردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممەوە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە.
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه شه‌قامی ئه‌بوو نه‌واس داخرا که له هۆتێل فه‌له‌ستین ده‌ست پێده‌کات به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر و شه‌قامی ره‌شید ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو پردی سنه‌ک و شه‌هیدانیش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه داخراوه.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی عێراق لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاکسازیی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی هەلی کاریانکرد، بەهۆی دروستبوونی پێکدا هەڵپژانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، کە تیایدا زیاتر له پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر کوژران و زیاتر لە ٢٤ هه‌زاری تریش برینداربوون و دواجار حکومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه.