وشداری دانی «بەرھەم ساڵح» لە بارەی بەردەوامیی مەترسیی تیرۆریزم لە عێراق دا
تشرینی یهکهم 29, 2020 21:07 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: تیرۆریزمی داعش ھەروا خەریکی ھەڕەشە کردن لە ئاشتیی کۆمەڵایەتییە لە وڵات دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی فۆرات نیوز، «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە دووداوی تاوانکارانەی ئەم دواییە لە ناوچەی «میقدادیە»ی پارێزگای «دیالە» و تاوانەکانی پێشتریش، وتی: بەردەوامی خەبات بۆ تۆکمە کردنی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزم دا ئەرکی ھەمووانە.
سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا جەختی کردەوە لە سەر داکۆکی لە ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە مەبەستی تۆکمە کردنی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزمی تەکفیری دا.
کەسانی چەکدار لەم دوایەدا ھێرشیان کردە سەر ناوچەی «میقدادیە»ی پارێزگای «دیالە»و شێخی یەکێک لە ھۆزەکانی ئەم ناوچەیەیان لەگەڵ کەس و کارەکەی قەڵاچۆ کرد.