سوودانی: ساڵی داهاتوو بودجه ده‌نێرین
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆک وەزیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، موچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌کان ده‌درێن، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوش، هه‌رێمی کوردستان به‌شه‌بودجه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له شاری دهۆک له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدراڵ کۆبوه‌وه و له کۆبونه‌وه‌دا، جه‌خت کرا له سەر گرنگیی دابینکردنی موچه و شایسته داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراقیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی (ئه‌یلول/9)ی موچه‌خۆرانی هەرێم خه‌رجده‌که‌ین.له‌ئێستادا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ـن ، لەکاتێکدا کە تا چەن ڕۆژی تر حکومه‌تی عێراق ده‌ست به‌دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی موچه‌خۆرانی ده‌کات. محەممەد شیاع سوودانی هەروەها لەگەڵ نێچیرڤان و مەسعوود بارزانیش دیداری کرد و لە دیدارەکەیاندا پێداگری کرا لە سەر پێویستیی چاکسازی و گۆڕدرانی چەن بەشێکی یاسای هەڵبژاردنەکان لە ئاراستەی داگەرییەکی زیاتر و گشتداگر.