عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە نافەڕمیەکانی دەرکرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم دەروازە سنورییە نافەڕمیەکانی دەرکرد و رایگەیاند لێپرسینه‌وه له کارمه‌نده گهندهڵهکانیش دەکرێت کە ئاسانکاریی بۆ کاروباری ئەو دەروازانە دەکەن.
لە چوارچێوەی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌کانی عێراق، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، ده‌روازه سنورییه نافهڕمیهکان کاریگه‌ری نه‌رێنی کردووەته سه‌ر دۆخی ئابوری نیشتیمانی و پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و به پێویستی زانی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نافهڕمیانه دابخرێن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوونی تاقیگه‌ی بۆ پشکنینی کاڵا هاورده‌کراوه‌کان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگای ناوه‌ندی پێوانه و کۆنترۆڵی جۆریدا به پێویست زانی و ئاماژه‌ی به گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان فه‌رمانگه‌کانیش کرد له ده‌روازه سنورییه‌کان.
کازمی جه‌ختیشی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی قاچاخچێتی و ساخته‌کاری و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی گشتی و دەروازەی نافەڕمی کرده‌وه.