تشرینی دووه‌م 18, 2020 09:54 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە رۆکێت بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

میدیاکاین ھەواڵ شەوی رابردوو رایانگەیاند چەند رۆکێت کەوتووەتە دەوربەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا .

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان،  شەوی رابردوو  لە گەڕەکی (حەی ئەمینی دووەم)ەوە، چوار مووشەکی جۆری کاتیۆشا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنەخوارەوە.

میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، تا ئێستا زیانە گیانی و داراییەکانی هێرشەکە نەزانراوە، بەڵام لە دوای که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌که‌که‌،باڵوێزخانەی ئەمریکا به‌غدا لێدانی زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌ستپێکردوه‌.

له‌دوای هێرشه‌ موشه‌کییه‌که‌، خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق ده‌ڵێت که‌ ژماره‌ی موشه‌کان چوار موشه‌ک بوون و له‌ گه‌ڕه‌کی ئه‌مین-ه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌غدا جدیده‌وه‌ ئاراسته‌ کراوه‌.

سەرپەیڤ