سکاڵای عێراق لە ئەمریکا لای دادگا نێودەوڵەتیەکان
راوێژکاری لیژنەی پێوەندیە دەرەوەییەکانی پەرلەمانی عێراق باسی سکاڵای دادڤانی لە دژی لایەنی ئەمریکی کرد بە ھۆی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و دەکارھێنانی ئۆرانیۆم لە دژی خەڵکی ئەم وڵاتە .
ھاتف ریکابی راوێژکاری لیژنەی پێوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی ئەلمەعلوومە گوتی ، بە ھۆی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و دەکارھێنانی چەکی ھەڵگری ئۆرانیۆم لە دژی ئەم وڵاتە لای دادگاکانی سوید و ئاڵمان سکاڵا بەرزدەکاتەوە .
ریکابی گوتیشی ، بەرزکردنەوەی سکاڵای دادڤانی لە دادگاکانی سوید و ئاڵمان ، لێپێچینەوەی نێودەوڵەتیی لە ئەمریکا و خەمساردی نەکردن لەمارەوە دەستەبەر دەکات .
ئەم کاربەدەستەعێراقیە لە وەزارەتی تەندروستیی ویست ، وردەکاریەکانی زیانی گیانیی بە دوای بۆردومانەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق رابگەیەنێ .
تا ئێستا چەندین راپۆر لە بارەی دەکارھێنانی سەدان تەن تەقەمەنیی ھەڵگری ئۆرانیۆمی لاوازکراو لە شەڕەکانی ساڵی 1991 و 2003 ی زایینی لە لایەن ئەمریکاوە لە دژی عێراق بڵاوبووەتەوە .