عێراق و تورکیا به‌هێڵی ئاسنین به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشکرایکرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورکی لێکتێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی هه‌ردوو وڵات پێکه‌وه ببه‌ستینه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامه بۆ چالاککردنه‌وه‌ی که‌ناڵێکی وشکانی تاوه‌کو له‌رێگی هێڵی ئاسنینه‌وه به تورکیا‌و ئه‌وروپاوه ببه‌سترێته‌وه.
به پێی ھەواڵی پی یوو کەی میدیا ، تالب جواد کازمه به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، نوێنه‌ری کۆمپانیاکه‌یان به‌شداربووه له‌و وه‌فده‌ی که به‌سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانی تورکیای کردووه، له‌کۆبوونه‌وه‌کانیاندا تاووتوێی پێکه‌وه به‌ستنی هێڵی ئاسنینی هه‌ردوو وڵات کراوه‌و له‌گه‌ڵ دروستکردنی هێڵێکی نوێ بۆ پێکه‌وه به‌ستنی ره‌بیعه - فیشخابورو لایه‌نی تورکیش ئاماده‌یی بۆ ته‌واوکردنی ده‌ربڕیووه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، پلانمان هه‌یه هێڵی ئاسنین له‌نێوان سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عیراق رابکێشین.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه پێشتر (ناسر به‌نده‌ر) وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندبوو، ده‌ست به قۆناغی یه‌که‌می کاره‌کانی پرۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی نێوان به‌غدا و موسڵ و درێژکردنه‌وه‌ی هێڵه‌که تا تورکیا کراوه.
وتیشی، چه‌ند پردێک‌و سێتێکی هێڵه‌که که له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خاپوورکرابوون ئێستا نۆژه‌نکردنه‌وه‌یان ده‌ستیپێکردووه‌و کاره‌کان له ماوه‌ی دوو مانگدا کۆتایی دێت‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی پرۆژه‌که قۆناغی به‌ستنه‌وه‌ی به‌نده‌ری فاوه له‌پارێزگای به‌سره به تورکیاوه.