خۆئامادەکردنی خەڵکی عێراق بۆ رێپێوانی میلۆنیی یادکردنەوەی سەردارانی خۆڕاگریی
بە دوای بانگەوازی بەرپرسان و سەرۆک حزب و گروپەکانی موقاومەی عێراق ، خەڵکی ئەم وڵاتە خۆیان بۆ رێپێوانی میلیۆنیی سبەی یەکشەممە ئامادە دەکەن .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دروشمی ( شەھادەت و سەروەریی ) وەک دروشمی سەرەکیی یەکەم ساڵھاتی بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندەرانی شەھید سپەھبود قاسمی سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس ، دیاریکراوە .
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی ئەلفەتح و سکرتێری گشتیی رێکخراوی بەدری عێراق لە رێوەڕەسمی یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی فەرماندەرانی شەھید لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا کوتی ، دەبێ بە ئامادەبوونی بەرفراوان لەم رێپێوانەدا ئەم پەیامە بە جیھان بگەیەنین کە عێراق ، وڵاتی ئەبوومەھدی و سولەیمانی و شەھادەت و گیانفیدایی و سەروەریە .
راپۆر دەڵێن خەڵک لە شارە جیاجیاکانی عێراقەوە بەرەو بەغدا وەڕێکەوتوون و سبەی لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا کۆدەبنەوە .