دەسپێبوونی رێوڕەسمی شکۆمەندی ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار سولەیمانی و موھەندس لە بەغدا
ھەزاران کەس لە خەڵکی عێراق بە کۆبوونەوە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا ، رێوڕەسمێکی بە شکۆیان بە بۆنەی یەکەم ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی و شەھید ئەبوومەھدی موھەندس دەسپێکرد .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، لەم کۆبوونەوە گەورەیەدا ، خەڵکی عێراق ، بە بەرزکردنەوەی دروشمی شەھادەت و سەروەریی جەختیانکردەوە لەسەر درێژەدان بە رێگای شەھیدانی خۆڕاگری و پێویستیی دەرکردنی ئەمریکیەکان و ەرگرتنەوەی سەروەریی عێراق .
بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەیتەکانی عێراقیش وێنەگەلێکیان لە بیلبۆرد و پۆستەری دیزاینکراو بە دروشمی شەھادەت و سەروەریی کە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دانراون و وێنە گەلێک لە رازانەوەی مەیدانی تەحریری بەغدا بە وێنەی شەھیدان قاسم سولەیمانی و ئەبوومەھدی موھەندس بڵاوکردەوە .
ھاوکات ، رێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەم دوو فەرماندەی سەرکەوتن بە ئامادەبوونی نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕی ئیسلامیی لە عێراق ، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتە و ژمارێکی زۆر لە زانایان ، فەقێکان ، بەرپرسان و عەشایەر و چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو .