کانونی دوھەم 03, 2021 17:47 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حەشدی شەعبی : قسەی ئێمە تۆڵەی خوێنی شەهیدان و دەرکردنی ئەمریکییەکانە

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لەسەر پێداویستی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس جەختی کردەوە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مەعلوومە، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق لە ڕەوتی بەشداری لە کۆبوونەوەی گەورەی خەڵکی عێراق ڕایگەیاند کە تۆڵە کردنەوەی خوێنی فەرماندەکانی بەرخۆدان لە گرەوی بەڕێوەبردنی پەسەند کراوی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ دەرکردنی سەربازانی ئەمریکییە. 

ناوبراو لەو کۆبوونەوە دا کە ئەمڕۆ لە مەیدانی تەحریری بەغدا بەڕێوەچوو گوتیشی : عێراقییەکان لە ژێر ئاڵای وڵاتەکەیان و لە ژێر ئاڵای مەرجەعیەت دەمێنێتەوە. 

فەیاز دواجار گوتی : کۆبوونەوەی ملیۆنیی عێراقییەکان لە مەیدانی تەحریر نیشانەی ورەی نەتەوەیی ئەوانە. ناوبراو وتیشی : ئێمە بانگەشەی شەڕ و توندوتیژی ناکەین. 

 

سەرپەیڤ