تیاچوونی بنکە نهێنییەکانی داعش لە عێراق
کانونی دوھەم 31, 2026 20:03 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی ئەمنی له عێراق باسی تیابردنی بنکە و حەشارگە نهێنییەکانی داعش له پارێزگای ئەنباری کردووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند که هێزەکانی ئەم وڵاته سەرکەوتووبوون له کردنه ئامانجی پێگە و بنکە نهێنییەکانی داعش له ناوچه جۆربەجۆرەکانی بیابانی ئەنبار که دەکەوێته ڕۆژاوای ئەم پارێزگایه .
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر پێگەکانی داعش لە ناوچە بیابانییەکانی رەتبە لە ڕۆژاوای ئەنبار دەستپێکرد و لەم ماوەیەشدا توانیان پێنج بنکەی نهێنی ژێرزەمینیی داعش تیاببەن. سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: لە یەکێک لەو بنکانەدا ڕادەیەکی زۆر کەرەستەی بۆمبڕێژکراو دۆزراوەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.