داخرنی دەروازە نافەرمییەکان لە سنووری نێوان عێراق و سوریادا
کانونی دوھەم 31, 2026 18:03 Asia/Tehran
فەرماندەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی باسی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی سەر سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریای کردووە.
سەڵاح فازڵ عیساوی، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندووە، سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سوریا بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: تیرۆریستییەکان توانای دەربازبون لە سنووریان بۆ نەماوە، لەبەر ئەوەی کە ناوچەی ڕەبیعە تا تەنف لە سووریا و عەرعەر و ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژاوای ئەنبار بە تەواوی ئەمن و ئارامن و لە ژێر کۆنتڕۆڵدان. عیساوی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هەموو دەروازە نافەرمییەکانی سنووری نێوان عێراق و سوریا داخراون و هەموو هێزە سەربازییەکانی جێگیر لەم ناوچەیە لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر چەشنە پەلامار و کردەوەیەکی تیرۆریستی.