پەیمان نوێکردنەەی گەلی عێراق لە گەڵ فەرماندەرانی شەھیدی خۆڕاگری
کانونی دوھەم 04, 2021 18:16 Asia/Tehran
ئیدارەی راگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراق باسی ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئەم وڵاتە دەکات لەسەر گڵکۆی شەھید ئەبوومەھدی موھەندس.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس ، ھەزاران کەس لە خەڵکی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە بۆ سەردانی گڵکۆی شەھید ئەبوومەھدی موھەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە وادی سەلام لە نەجەف کۆبوونەوە .
لە لایەکی دیکەوە ئەبووعەلی بەسری جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی بۆ ھەڵمەتەکان لە رێوڕەسمی یەکەم ساڵھاتی بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندەرانی خۆڕاگری لە شاری کەربەلا گوتی ، ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە شەڕی داعش پشتی عێراقی گرت و ئەم دوو شەھیدە بەڕێزە یەکەم کەسانێک بوون کە دوای فەتوای مەرجعیەتی عێراق بەسەرتەیارکردنی خۆبەخشانی جەماوەری دا چاوەدێریان کرد و ھێزەکانیان رێکخست .