ڕێژەی کوژراوان وبریندارانی تەقینەوەکانی ناوەڕاستی بەغدا سەد کەسی تێپەڕاند
لە ئەنجامی ھێزشە خۆکوژانەکانی بەغدا پێتەختی عێراق ھەتا ئێستا بە پێی ڕێژەوئاماری تازە ٢٨ کەس کوژراون و ٧٣ کەسیش بریندار بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەمڕ دوو تەقینەوە لە مەیدانی «تەیران» لە ناوەڕاستی بەغداو ھەروەھا لە ناوچەی «بابۆلشەرقی»ی ئەم شارە ڕووی دا کە زیاتر لە سەد کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە..
سەرکردایەتیی ھەڵمەتی بەغداش لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم تەقینەوانە لە ئەنجامی ھێرشێکی خۆکوژانە لە مەیدانی «تەیران»ی بەغدا ئەنجامی گرتووە کە چەندین قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.
لە بەیاننامەکەی سەرکردایەتیی ھەڵمەتی بەغدا ھیچ ئاماژەیەک نەکراوەتە وردیاتی ڕووداوەکە.
دوابەدوای ئەم تەقینەوانە لە ئێستادا تەواوی ئەو ڕێگایانەی وا دەچنەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا مۆڵگەی تەواوی باڵوێزخانەو شوێنە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دا داخراون و بە توندی لەم شوێنە پاسەوانی دەکرێت.