پشتڕاستکرانەوەی بڕیاری ئیعدامی 340 کەس لە لایەن سەرۆکی عێراقەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392047-پشتڕاستکرانەوەی_بڕیاری_ئیعدامی_340_کەس_لە_لایەن_سەرۆکی_عێراقەوە
نوسینگەی سەرۆکی عێراق رایگەیاند بڕیاری لەسێدارەدرانی زیاتر لە 340 کەس لە مەحکومانی تیرۆریستی و تاوانی ئەم وڵاتە لە لایەن سەرۆک کۆمارە پشتڕاستکراوەتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2021 14:20 Asia/Tehran
  • پشتڕاستکرانەوەی بڕیاری ئیعدامی 340 کەس لە لایەن سەرۆکی عێراقەوە

نوسینگەی سەرۆکی عێراق رایگەیاند بڕیاری لەسێدارەدرانی زیاتر لە 340 کەس لە مەحکومانی تیرۆریستی و تاوانی ئەم وڵاتە لە لایەن سەرۆک کۆمارە پشتڕاستکراوەتەوە .

بە پێی راپۆرتی رووداونێت ، بەرھەم ساڵح سەرۆکی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند ، پشتڕاستکرانەوەی دواجاری ئەم بڕیاری ئیعدامانە بە پێی یاسای بنەڕەتی و دوای لێکدانەوەی ھەموو رێگاکانی جێبەجێ نەکردنی بڕیاری ئیعدام  و پێکگرتنی بڕیارەکان لە گەڵ یاسای لێبوردنی گشتیی ساڵی 2016 ئەنجام بووە . 

رۆژی رابردووش فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق ، بە کۆکردنەوەی واژۆی 70 نوێنەر خوازیاری پەسەند کرانی یاسایەک بوون بۆ مولزەم کردنی سەرۆک کۆمار بە پشتڕاستکردنەوەی دواجاری بڕیارەکانی ئیعدامی تیرۆریستانی داعش لە بەندیخانە . 

بە پێی ئاماری سەرچاوە عێراقیەکان ، 19 ھەزار تیرۆریستی داعشی لە بەندیخانەکان کاندان کە سێ ھەزار کەس لەوان چاوەڕوانی پشتڕاستکرانەوەی بڕیاری ئیعدامن کە بەپێی یاسا لە ئەستۆی سەرۆک کۆمارە .