پشتیوانیی نوجەبا لە گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i448120-پشتیوانیی_نوجەبا_لە_گوردانەکانی_حیزبوڵڵای_عێراق
ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبای عێراق بە دەربڕینی پاڵپشتی خۆی بەرامبەر بە گوردانەکانی حیزبوڵڵا و سکرتێری گشتی ئەم گرووپە خۆڕاگرییە، هەر چەشنە هەوڵ بۆ دووبەرەکینانەوە لە نێوان گرووپەکانی خۆڕاگریی، لە ئاراستەی خزمەتکردن بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکادا زانی.
(last modified 2026-11-14T11:07:14+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 08:10 Asia/Tehran
  • پشتیوانیی نوجەبا لە گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق

ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی نوجەبای عێراق بە دەربڕینی پاڵپشتی خۆی بەرامبەر بە گوردانەکانی حیزبوڵڵا و سکرتێری گشتی ئەم گرووپە خۆڕاگرییە، هەر چەشنە هەوڵ بۆ دووبەرەکینانەوە لە نێوان گرووپەکانی خۆڕاگریی، لە ئاراستەی خزمەتکردن بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکادا زانی.

 

ئەم ئەنجومەنە لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە ئەبوو حوسێن حەمیداوی سکرتێری گشتی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە ناوبراو بۆ پاراستنی پیرۆزایەتییەکان و نیشتمانمان فیداکاری گەورەی ئەنجام داوە و کارنامەیەکی تژی لە شەرەف و شانازی هەیە؛ هەر بۆیە هێرش کردنە سەری بە هیچ لەونێک قبووڵکراو نییە.لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە خوڕاگریی ئیسلامی عێراق لەپێناو دژایەتی کردنی نادپەروەری، زۆڵم و زۆر و هەلپەرستیی سیاسی، یەکدەنگ و یەکئاراستەیە و هەرگیز لەگەڵ بکوژانی منداڵان و بنەماڵە بێتاوانەکان لە فەلەستین، عێراق، ئێران و یەمەن ڕانایەت و سازش ناکات.ئەم هەڵوێستە پاش ئەوە ڕاگەیەندرا کە بە پێ ڕاپۆرتە میدیاییەکان دوابەدوای هەوڵی حکومەتی عێراق بۆ بەرەو پێشبردنی پلانی پاوانکردنی چەک لە دەستی حکومەت، ناکۆکیگەلێک لە نێوان هەندێک لە گرووپەکانی خۆڕاگری بە تایبەت گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق و لایەنەکانی سەر بە حکومەت درووست بووە.