کانونی دوھەم 30, 2021 09:02 Asia/Tehran
  • داوای فواد حسێن بۆ دەسپێبوونەوەی وتووێژی ستراتژیی عێراق و ئەمریکا

هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەخت لەبەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان دەکەنەوە و واشنتۆن پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دوپاتکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە ئەمریکا ئەنجامداوە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، کە پێویست دەکات گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێبکاتەوە بەمەبەستی گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش.

ئاماژەی بەوەشکردوە، فوئاد حسێن رایگەیاندوە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بەردەوامە بۆ دورخستنەوە وڵاتەکە لەوەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان، چونکە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر وڵات.

لای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە ئەمریکا باسی لەوەکردوە، بەم زوانە گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە و ئیدارەی نوێ خواستی ئەوەی هەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق بەرەوپێش بەرێت.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکاش، وەزیری دەرەوەی ئەو ولاتە لە پەیوەندیە تەلەفونییەکەیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی دووپاتی لەسەر پشتیوانیکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق کردووەتەوە .

سەرپەیڤ