پێداگریی کازمی لەسەر تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی بەغدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە ، ئەنجامدەرانی کوشتاری خەڵکی بێتاوان لە تەقینەوەکانی ئەم دواییانەی مەیدانی تەیەرانی بەغدا تۆڵەیان لێدەسێنرێتەوە.
بە پێی راپۆرتی یەکشەممەی شەفەق نیوز ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری بنەماڵەی کوژراوانی تەقینەوە تیرۆریستیەکانی بەغدا گوتی ، ھەموو دەزگا ئاسایشی و ھەواڵگری و سەربازیەکانی وڵات رۆژو شەو خەریکی راوەدوونانی ئەبوو یاسر عەیساوی والی داعش لە عێراق و ئەنجامدەر و پلانداڕێژانی دیکەی تاوانکاریەکەی مەیدانی تەیەرانن .
کازمی گوتیشی ، تێکڕای خەڵک و گروپە عێراقیەکان دەبێ بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و ئازاد ھاوبەشی بکەن .
رۆژی پێنجشەممە 21 ی ژانیڤەری دو تەقینەوەی تیرۆریستیی لە ناوچەی بابو شەرقی لە بەغدا روویدا کە بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ، 32 کەس کوژران و 110 کەسیش بریندار بوون
ھێزە ئاساییشیەکانی عێراق بە دوای ئەم ڕووداوەدا 60 کەس بۆ وێنە چەند سەرکردەی ھەڵکەوتەی داعشیان گرت .