ڕادەست کرانی ١٠٠ تیرۆریستی داعشی بە بەرپرسانی ئاسایشتیی عێراق
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی ئاودیوکرانی زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستی داعشیان لە سووریاوە بۆ عێراق کردووە.
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ئەمڕۆ ھەینی ڕایانگەیاند: ئەم دەست و پێوەندانەی داعش کە لە سووریا لە بەنددابوون لە ڕێگای بوارگەی «ڕەبیعە»ی نێوان پارێزگای «نەینەوا» و «حەسەکە» ڕەوانەی عێراق کراون و دراونەتە دەست ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە.
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە، بڕێک لەم تیرۆریستانە کە لە سەرکردەکانی داعش بوونە، گوێزراونەتەوە بۆ بەندیخانەیەکی تایبەتی لە نەینەواو لەوانەیە بەم زووانە تاقمێکی دیکەی بەرپرسانی داعش ڕادەستی بەرپرسانی ئاسایشنی عێراق بکرێت بۆ دادگایی کران.
ھا.کات «قاتیع ڕکابی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانی لە پەرلەمانی عێراق گوێزرانەوەی زیندانییە داعشییەکانی لە سووریاوە بۆ عێراق بە جێگای نیگەرانی زانیوەو لە بارەی شوێنھاتە ئاسایشتییەکانی وشداریی داوە.