عێڕاق پێی نایە مەترسیدارترین قۆناخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا
وەزاڕەتی تەندروستی وژینگەی عێراق ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە چووەتە نێو مەترسیدارترین قۆناخی گشتداگر بوونی ڤایرۆسی کۆڤیدی نۆزدە و نەخۆشی کۆڕۆنا.
عەبدولئەمیر ئەلحەلفی بەڕیوە بەری گشتیی وەزاڕەتی تەندروستی گشتیی عێراق پێبەند نەبوونی شارومەندان بە پڕۆتۆکۆلەکانی تەندروستی بەهۆکاری پەرەسەندنی ژماری توشبووان و مردنەکانی سەرچاوە گرتوو لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا زانی ووتی: کورت ترین وکارێگەرترین ڕیگا، پێبەند بوون بە رێوشوێنی پیشپێگرانە ولێدانی دەمامکە.
وەزاڕەتی تەندروستی عێراق ژماری توشبووانی نوێی بە کۆڕۆنا لەم وڵاتەی بە درێژایی ٢٤ کاژیری ڕابردوو چوارهەزارو ٢٤ کەس ڕاگەیاندووە کە بە حسێب کرانی ئەم ڕێژەیە ، ژماری هەموو توشبووان بە کۆڕۆنا لە عیراق گەیشتووە بە ٦٦١ هەزارو٤٧٧ کەس.
وەزاڕەتی تەندروستی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە بە درێژایی ٢٤کاژیری ڕابردوو ١٢ حاڵەتی مردن بە هۆی توشبوون بە کۆڕۆنا تۆمار کراوە کە بە حسێبکرانیان ، ژماری هەموو تیاچووانی کۆڕۆنا لەم وڵاتە گەیشتووە بە ١٣هەزارو ٢٣٢کەس.