دەست پێ بوونی بەکارھێنرانی پێکوتەی کۆرۆنا لە عێراق
ئادار 02, 2021 19:24 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی دەست پێ بوونی پێکوتەی کۆرۆنای کرد بە ڤەکسینی «سینۆفارم»ی چین لە نەخۆشخانەی «مەدینە تب»ی بەغدا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیفولبەدر» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە فڕۆکەی عێراقیی ھەڵگری یەکەم بارەھەکسینی «سینۆفارم»ی چین لە فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا نیشتەوە.
«ئەلبەدر» وتیشی: دەوڵەتی چین ٥٠ ھەزار ژەم ڤەکسینی «سینۆفارم»ی پێشکەشی عێراق کردووەو بەغدا بڕیارە دوو ملوێن ژەمی دیکە لە چینەوە ھاوردە بکات.
ھەتا ئێستا پتر لە ٧٠٠ ھەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دا ناس کراون و بە پێی ڕاپۆرتەکان لەم دواییەدا چەشنی گۆڕاوی ئەم ڤایرۆسەش بەدی کراوە.