دەست پێ بوونی بەکارھێنرانی پێکوتەی کۆرۆنا لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393556-دەست_پێ_بوونی_بەکارھێنرانی_پێکوتەی_کۆرۆنا_لە_عێراق
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی دەست پێ بوونی پێکوتەی کۆرۆنای کرد بە ڤەکسینی «سینۆفارم»ی چین لە نەخۆشخانەی «مەدینە تب»ی بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2021 15:54 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی بەکارھێنرانی پێکوتەی کۆرۆنا لە عێراق

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی دەست پێ بوونی پێکوتەی کۆرۆنای کرد بە ڤەکسینی «سینۆفارم»ی چین لە نەخۆشخانەی «مەدینە تب»ی بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیفولبەدر» وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە فڕۆکەی عێراقیی ھەڵگری یەکەم بارەھەکسینی «سینۆفارم»ی چین لە فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا نیشتەوە.

«ئەلبەدر» وتیشی: دەوڵەتی چین ٥٠ ھەزار ژەم ڤەکسینی «سینۆفارم»ی پێشکەشی عێراق کردووەو بەغدا بڕیارە دوو ملوێن ژەمی دیکە لە چینەوە ھاوردە بکات.

ھەتا ئێستا پتر لە ٧٠٠ ھەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دا ناس کراون و بە پێی ڕاپۆرتەکان لەم دواییەدا چەشنی گۆڕاوی ئەم ڤایرۆسەش بەدی کراوە.