وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: دیداری ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعه‌کانی عێراق، پەیوەندییەکی مێژووییە له‌نێوان مه‌ناره و ژامەکاندا
«فۆئاد حسەین» وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌که‌ی «پاپا فرانسیس» بۆ عێراق ھەڵگری په‌یامێکی ئاشتیانه‌یەو بە تایبەت دیداری لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعه‌کانی ئەم وڵاتە عێراق پەیوەندییەکی مێژووییە له‌نێوان مه‌ناره و ژامەکاندا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی فەرمییەکانی عێراقەوە،«فوئاد حسەین» وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ل هپرێس کۆنفرانسێکدا رایگه‌یاند: سه‌ردانەکەی «پاپا فڕانسیس» بۆ عێراق سەردانێکی مێژووییه، چونکو ھەڵگری په‌یامێکی ئاشتیانەیە بۆ عێراق و ناوچه‌که که دیارە لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا زۆریش پێویستیان به وەھا پەیامگەلێکە.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، سه‌ردانی ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بۆ نه‌جه‌فی پیرۆز و دیداری لەگەڵ «ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شیعه‌کانی عێراقیش دیدار‌و پەیوەندییەکی مێژوویی ده‌بێت له‌نێوان مه‌ناره و ژامەکاندا.
«فوئاد حسەین» وتیشی، گه‌لی عێراق به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه چاوه‌ڕێی «پاپا فڕانسیس» پاپای ڤاتیکان ده‌کات، چونکو سەردانەکە له کاتێکی هه‌ستیاردا ئەنجام دەگرێت، ئەویش لە ھەل و مەرجێکدا کە عێراق روبه‌روی ده‌ڕه‌نده‌ترین تیرۆریستان بووەته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئاماده‌کارییه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی «پاپا فرانسیس»به هەماهەنگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی باش ته‌واو کراون و چەندین لیژنەش بۆ سەردانەکەی «پاپا» ئاماده‌کراوه بۆ به‌رێوه بردنی ئاھەنگەکە ھەتا کۆتایی هاتنی ئه‌و سه‌ردانه.
ئەمڕۆ ھەینی پێنجی ئازاری ٢٠٢١ «پاپا فرانسیس» پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات و رۆژی ٧ی ئەم مانگەش دەگاتە ھەرێمی کوردستان.