ئادار 08, 2021 15:05 Asia/Tehran
  • داوای مستەفا کازمی بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی بە مەبەستی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" داوای گفتوگۆی نیشتمانییانە دەکەم بۆ رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا".

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند" داوای گفتوگۆیەکی ریشەیی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا". 

راشیگەیاند" لە بەردەم هەلێکی مێژویدان بۆ گێڕانەوەی رۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی" عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی".

لەبارەی هێزە بیانییەکانیش کازمی ئاماژەی بەوەکرد" چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە لە ناو خاکی عێراق، بەپێێ رێکەوتن دەبێت".

لە کۆتایی وتارەکەیدا سەرۆک وەزیران سوپاسی پاپای ڤاتیکانی کرد وتی، قەداسەتی پاپا سوپاست دەکەم لەپای سەردانەکەت و هەموو ئەو نزایانەی بۆ گەلی عێراقتان کرد.

جەختیشکردەوە، نامەکەی پاپاش گەیشتە هەموو جیهان بەسەردانیکردنی شارەکانی عێراق بە ئومێد و خۆشەویستییەکەی گەورەوە.

سەرپەیڤ