ئادار 24, 2021 21:50 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی قەتەر گەییشتە بەغدا

«شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا،«شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر لەم سەردانەی دا لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرڕەوەی عێراق دیدارو وتووێژ دەکات.

گەرچی باسی ئەوەش کراوە کە لەگەڵ «موستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دیدار دەکات، بەڵام ھێشتا ئەم دیدارە یەک لایی نەبووەتەوە.

«شێخ موحەممەد بن عەبدۆڕڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر  لەم گەشتەی دا جیا لە تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیشەوە وتووێژ دەکات.

«فۆئادت حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش ناوەڕاستەکانی ئەم مانگە سەردانی قەتەری کردو لە میانەی دا پرسگەلی جێی سەرنجی ھەردووک لا شی کرایەوە.

سەرپەیڤ