پاشمیری سەعودی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
«موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی پێشوازیی لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
«مستەفا کازمی»، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عەرەبستان و لەلایەن «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
لەم پەیوەندیەدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردووە کە، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق گەییشتە عەرەبستان و لەلایەن «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێ‌کرا.
لای خۆیەوە «حسەین عەلاوی» راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، سەردانەکە گرینگە و چه‌ند بابه‌تێکی بایه‌خدار بۆ هه‌ردووک وڵات له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش چه‌ند ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌کردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌و هه‌ماهه‌نگیی ئابوری و پاڵپشتیکردن لە گه‌شه‌پێدان و پلانی وه‌به‌رهێنان که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانیی عێراقه‌وه پێشکه‌ش به‌کۆمپانیاکانی سعودیه ده‌کرێت و په‌یوه‌سته به‌ئاسانکاری حکومه‌تی عێراق بۆ کۆمپانیاکان".
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «عه‌بدولعه‌زیز شه‌مه‌ری» باڵیۆزی سعودیه له عێراقیش رایگه‌یاندووە، سه‌ردانه‌که‌ی «مسته‌فا کازمی» بۆ عەرەبستان له کاتێکی گرینگدایه و لە میانەی دا کۆمه‌ڵێک پرسی سیاسی و ئاسایشتی و ئابوریی لێک دەدرێنەوەو له چه‌ند بوارێکیشدا ژماره‌یه‌ک ڕێککه‌وتن واژۆ ده‌کرێن.