نیسان 10, 2021 19:53 Asia/Tehran
  • نێوەڕۆکی کۆبونه‌وه‌ی مسته‌فا کازمی و نێچیرڤان بارزانی

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی باس له‌ ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ له‌بواره‌کانی هاوکاری و هاوبه‌شیکردنی نێوان ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌ حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا.

میدیای خەندان بە گێڕانەوە لە نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمی، پێشوازی له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد و له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا باس له‌ ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ له‌بواره‌کانی هاوکاری و هاوبه‌شیکردنی نێوان ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له‌ حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ده‌ستوردا دیاریکراوه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و تاوانی ڕێکخراو و هاوکاری له‌ شه‌نگال له‌ نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و حکومه‌تی هه‌رێم.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، مسته‌فا کازمی و نێچیرڤان بارزانی باسیان له‌ بارودۆخی ته‌ندروستی په‌یوه‌ست به‌ په‌تای کۆرونا و هه‌ڵکشانی زیانه‌ گیانییه‌کان و هه‌وڵی به‌رچاو کرد بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ توشبوان و دابینکردنی ڤاکسین.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیکرده‌وه‌، سه‌ردانه‌ دوباره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ به‌غدا په‌یامی ڕاست و دروست به‌ هه‌مو عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت، گیانی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌ هه‌مو بواره‌کاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات دروستده‌کات، ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانی داهاتوشی بۆ هه‌رێمی کوردستان کرد.

سەرپەیڤ