سەرۆک وەزیرانی عێراق: قەیرانەکان وەپشت سەردەنێین
سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : وڵات قۆناغی نوێی لە مێژووی هاوچەرخی ئێراقی لە بەردەم دایە و بە تێپەڕاندنی قەیرانەکان بەرەو بنیاتنانەوە و ئاوەدانی و گەشەکردن هەنگاو هەڵدەگرێت .
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ یەکشەمە لە ڕەتی سەفەریدا بۆپارێزگای بەسرە و خستنە گەڕی گەڵاڵەی گەورەی - فاو- لە گەڵ گرووپێک لە لاوان کە لە نزیکیی دروازەی ئەو بەندەرە کۆببوونەوە دیداری کرد و وتی مافی خۆپیشاندانەکان مافێکی شەرعی و یاساییە و دەوڵەت بە هەموو دامەزراوەکانیەوە پاڵپشتی لێ دەکات بەو مەرجەی ئەو مافە هەرەشەیەک بۆ سەر داراییە گشتییەکانی خەڵک نەبێت .
ئەلکازمی فەرمانی دا لە گەڵ کۆمەڵێک کە خوپیشاندەران هەڵیدەبژێرن لە بەغدا دیدار بکرێت تا داخوازیەکانیان ببیسن و ڕێگا چارەیەکی بو دیاری بکەن .
سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها لەو سەفەرەدا خستنە گەڕی فازی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی بەندەری فاوی ڕاگەیاند و وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێندێک لا سەبارەت بە شکستی گەڵاڵەی بەندەری فاو دەنگوگەلێکیان بڵاو کردووەتەوە داوای لە هەموو ئێراقیەکان کرد کە ئومێدیان هەبێت و هاوڕێ لە گەڵ دەوڵەت هەوڵ بدەن بۆ بنیاتنانەوەی وڵات .